user preferences

The Antiwar Manifesto of 1915

category international | history | opinion/analysis author Thursday July 28, 2022 21:52author by KAF [Kurdish Speaking Forum] - Translated into Kurdish Report this post to the editors

The Antiwar Manifesto of 1915 signed by Leonard D. Abbott, Alexander Berkman, L. Bertoni, L. Bersani, G. Bernard, G. Barrett, A. Bernardo, E. Boudot, A. Calzitta, Joseph J. Cohen, Henrry Combes, Nestor Ciele van Diepen, F.W. Dunn, Ch. Frigerio, Emma Goldman, V. Garcia, Hippolyte Havel, T.H. Keell, Harry Kelly, J. Lemaire, E. Malatesta, H. Marques, F. Domela Nieuwenhuis, Noel Panavich, E. Recchioni, G. Rijnders, I. Rochtchine, A. Savioli, A. Schapiro, William Shatoff, V.J.C. Schermerhorn, C. Trombetti, P. Vallina, G. Vignati, Lillian G. Woolf, S. Yanovsky.
hqdefault.jpg

مانیفێستۆی نێونەتەوەیی ئەنارشیست دژی جەنگ (١٩١٥)
ئەوروپا گڕی گرتووە، دەیان ملیۆن کەس لەنێو کوشتارگەی ترسناکی مێژووییەکی تۆمارکراودا لەبەیاکاداندان. سەدان ملیۆن لە ژنان و منداڵان چاو بەفرمێسکن. ژیانی ئابووریی، فیکری و ئەخلاقی حەوت گەلی گەورە بە شێوەیەکی دڕندانە هەڵپەسێردراوە، هاوکاتیش هەڕەشەی مەترسیداری زیاتری ڕۆژانە سەبارەت بە ئاڵۆزاندنی پتری ئایندەی میلیتەری بۆ ماوەی پێنج مانگە بەردەواومە. ئەمە ئەو دیمەنە خەمناک و دڵتەزێن و
قێزەوەنەیە کە جیهانی شارستانی پێشکەشی دەکات.
بەڵام ئەم دیمەنە لە هەموو حاڵەتێکدا لە الیەن ئەنارکستەکانەوە پێشبینی کراوە. لەبەر ئەوە هەرگیز گومانێک نەبوە – ڕووداوە ترسناکەکانی ئەمڕۆ ئەم بڕوایە پشتڕاست دەکەنەوە- ئەو جەنگە بە بەردەوامیی لە هەناوی جەستەی کۆمەڵی مەوجوددا خۆی حەشارداوە، ئەو بەیەکادانە چەکدارییە بەدیاریکراوی بێت، یان بە گشتیی، لە وڵاتانی کۆڵۆنیکراودا بێت، یان لە ئەوروپا، بەرەنجامی سروشتیی و هەروەها زەرووری و چارەنووسی ڕژێمێکە کە لەسەر بناخەی نایەکسانی هاووڵاتیانی دامەزراوە و بە بەیەکادانی بەربڵاو و ڕەشمە نەکراوی
بەرژوەندییەکان پشت ئەستوورە و لێ دەربازبوونی نییە. ئەمەش جیهانی کار دەخاتە ژێر چاودێریی تەسك و ئازاراویی کەمینەیەك لە مشەخۆران کە
هەر دوو دەسەڵاتی ڕامیاری و ئابوورییان کۆنترۆڵ کردووە . جەنگ لە هەر یەک لەو گۆشانەوە بێگەڕانەوە بوو و دەبوو هەر ڕووی بدایە. لە خۆڕایی نەبوو، کە بە پەرۆشەوە نیوەی سەدەی ڕابوردوو بۆ ئامادەکاریی زیاتری چەک و تەقەمەنی کاراتر سەرفکراوە و بە تێپەڕبوونی هەموو
ڕۆژێکیش میزانییەی مردن قەبەتر دەبێت . بۆباشکردنیبەردەوامیکەرەستەکانیجەنگ،بەبەردەوامیهەمووئاوەزوئارەزووو ویستێك لەپێناو باشترکردنی ڕێکخستنی ئامرازە سەربازییەکان بەگەڕدەخرێت – ئا لەم بارەدا بوونی ڕێگایەك بۆ ئاشتی دەگمەنە (ئەستەمە). کەواتە ساویلکانە و نەزانانە دەبێت، ئەگەر بۆ دیاریکردنی بڕ و ژمارەی لۆمەکان بەرانبەر بەم حکومەت و ئەو حکومەت هەوڵبدرێت، ئەوە لە کاتێك کە هۆکارەکان و ڕووداوەکان چەند جارە خۆیان دووبارە دەکەنەوە. لە نێوان جەنگی پەلاماردەر و جەنگی بەرگرییکەر جیاوازییەک نییە. لەنێو بەیەکادانەکانی ئێستا حکومەتەکانی بەرلین و ڤییەنا بە دەرکردنی دانە دانەی دۆکۆمێنتەکان پاساوی خۆیان
دەدەن، هەر بەو جۆرەی کە لە الیەن حکومەتەکانی پاریس و لەندەن و پیترۆگراد کراوە، ئەم پاساوە وەك ڕاستییەک نیشاندەردرێت.
هەر الیەك لە ئەوان بۆ زیاتر سەلماندنی نییەتباشیی خۆی و وێناکردنی خۆی وەك بەرگریکەرێکی بێخەوش، سەبارەت بە ماف و ئازادیی و پاڵەوانیی و مەدەنییەت، دۆکۆمێنتی زیاتر کە چالانج ناکرێن بەردەست دەخەن.
مەدەنییەت؟ کێ لەم چرکەیەدا لەتەک ئەوەدایە؟ ئایا دەوڵەتی ئەڵمانیایە کە بە عەسکەرتارێتییەکەیەوە کە هیچ گومانی لەسەر نییە و ئەوەندە بەدەسەڵاتە تاکو ڕادەی سەرکوتکردنی پاشماوەکانی یاخیبوونەکە ، ئایا ئەو دەیکات؟ یان دەوڵەتی ڕووسیا دەیکات کە مێتودەکانی زۆرکردن و زۆرەملێ و قەناعەت پێکردنی بەکارهێنانی قەمچییە، لە سێدارەدانە و دوورخستنەوەی سیبریایە؟ یاخود دەوڵەتی فەرەنسایە بە هیبیری’یەکەیەوە Hiribi, کە داگیرکەری خوێناوی ماداقەشقەڕ Madagascar و توکین و مەغریب و بە ڕەشبگیریی زۆرەملێ سوپایەك لە ڕەشپێستەکان چەکدار دەکات؟ ئایا فەرەنسایە کە بە درێژایی ماوەی ڕابوردوو بەندیخانەکانی لە هاوڕێیانێک سیخناخ کردوە، کە تاوانی ئەوان بەس نووسین یا قسەکردن بوە سەبارەت بە جەنگ؟ یان ئینگلتەرە؟ کە دانیشتوانی کۆڵۆنیییەکانی ئیمپڕاتۆرییەکەی دەچەوسێنێتەوە و بەش بەش و برسییان دەکات، سەرکوتیان
دەکات؟
نا، هیچ کام لەو دەوڵەتە جەنگگێڕانە مافی بانگەشەی مەدەنییەتیان نییە، هەر وەکو چۆن هیچ کامیان هەقی بانگخوازیی بەرگریی لە خۆیان نییە. ڕاستییەکەی ڕەگی جەنگەکان و ئەم جەنگە خۆێناوییەی ئێستا کە ئەوروپای داگرتوە ،هەمان ئەوانەی پێشترە، کە لە هەناوی تەواوی دەوڵەتی مەوجوددا هەیە، کە فۆرمێکی ڕامیارییانەیە لە بەرتەرەیی (ئیمتیاز). دەوڵەت لە هێزی عەسکەرییەوە هاتۆتە بوون ، هەر ئاواش لە پەنابردن بۆ عەسکەرتارییەوە گەشەی کردوە، هەر ئاوا لۆژیکانەش دەوڵەت لە سەرووی هێزی سەربازییەوەیە، ئەگەر
دەوڵەت بییەوێت دەسەڵاتی ڕەهای خۆی بپارێزێت دەبێت بەو هێزی سوپایە متمانە بکات. دەوڵەت هەر فۆرمێک وەربگرێت، ئەو هەر داپڵۆسەرە و بۆ سوودی کەمینەی بەرتەریدار ڕێکخراوە. بەیەکادانەکانی ئێستا ڕووناکی دەخاتە سەر ئەوە کە هەموو فۆرمەکانی دەوڵەت لە جەنگەکەی ئێستاوە ئاڵاون – لەڕووسیاوە بیگرە کە نوێنەرایەتی دەوڵەتی ستەمکاریی ڕەها
دەکات، تاکو ئەڵمانیا کە ستەمکارییەکەی لە ڕێگەی پەڕلەمانەوە سووک دەکات ، نەمسا کە دەوڵەتێکە حوکمی خەڵکی جیاواز دەکات، ئینگلتەرە کە بە دیمۆکراتی دەستوریی و هەروەها فەرەنسا کە بە سیستەمی کۆماریی دیمۆکراتیی بەشداری ئەو جەنگە دەکات. بەدبەختی گەلان زۆر یان کەم بە قووڵی پابەندییبوونە بە ئاشتیی و متمانەکردنی ئەوان بە دەوڵەت لە پلاندانانی دیپلۆماسیانە، متمانەکردنییانە بە دیمۆکراتییەت و پارتییە ڕامیارییەکان ( تەنانەت پارتییە ئۆپۆزسیۆنەکانیش، وەکو پەڕلەمانتارە سۆشیالیستەکان) لە ڕوونەدانی یان لەباربردنی جەنگ.
ئامانجدارانە ئەو بڕوا و متمانەیەی خەڵکی لە لایەن حکومەتەوە بە خراپی بەکاربراوە و تاکو ئێستاش ئەو خراپ بەکاربردنە هەر بەردەوامیی هەیە، ئەوانەی لە حکومەتدان بە هاوکاری هەموو ڕاگەیاندن و بڵاوکراوەکان بڕوایان بە میللەتە بەڕێزەکانیان هێناوە، کە ئەو جەنگە
جەنگێکە لەپێناو ئازادییدا.
ئێمە زۆر بە ڕاشکاوانە دژی هەر جەنگێکی نێوان گەلانین و هەر ئاواش دژ بە و اڵتە بێلایەنەکانی وەکو ئیتالیاین، کە ئەوانەی لە حکومەتدان جارێکی دیکەش زیاتر خەریکی هاندانی خەڵکین بۆ نێو دۆزەخی جەنگ. هاوڕێیانی ئێمە دژی ئەوەن، دژن و هەمیشەش بە هەموو وزەیەکەوە کە هەیانە دژ بە جەنگن. گرنگ نییە لە هەر شوێنێک هەن، ڕۆڵی ئەنارشیستەکان لەنێو ئەو تراجیدیایەی ئێستا ئەوەیە کە دروشمی ئەوان: تەنها یەک جەنگ هەیە ئەویش بۆ ڕزگاریی؛ جەنگێك کە لە هەموو و اڵتێك لە الیەن ستەملێکراوان دژ بە ستەمکاران ، لە لایەن چەوساوانەوە دژ بە چەوسێنەران بەرپادەکرێت. ئەرکی ئێمە بانگکردنی
کۆیلەکانە بۆ هەڵچوون و یاخیبوون دژ بە سەروەرانی خۆیان .
پاگەندە و چالاکی ئەنارشییانە دەبێت سەبارەت بە فێڵبازیی و ساختەکاری و بە کەمگرتن و تێشکاندنی دەوڵەتە جیاوازەکان بەگەڕ بخرێن. گیانی یاخیبوون و ئەنجامدانی چالاکی وەکو مامانی بێزاریی لەنێو ناخی میللەت و سوپا بچێندرێت، تاکو هەموو سەربازێك لە هەموو و اڵتێك کە بڕوای پێهێنراوە، کە ئەو، ئەو جەنگە لەپێناو دادپەروەریی و ئازادییدا دەکات، ئێمە پێویستە پاڵەوانیی و ئازایەتی ئەوان شرۆڤە بکەین، کە جەنگینی ئەوان بەس بە دروستکردنی ڕك و کینە و ستەمکاریی و داگیرکاریی و مەینەت خزمەت دەکات. پێویستە بیری کرێکارانی کارگەکان بخەینەوە، ئەو چەکانەی کە هەڵیانگرتوون و بەدەستیانەوەن لە کاتی مانگرتن و
ڕاپەڕینی ڕەوای خۆیان دژ بە خۆیان بەکاربردراوە و دواتریش جارێکی دیکە بۆ چۆکدادانیان لە بەرانبەر خاوەنکارە چەوسێنەرەوەکان دژی خۆیان بەکاردەهێنرێنەوە. پێویستە ئەوە پێش چاوی جوتیاران بخەین، کە پاش جەنگ جارێکی تر وسەرلەنوێ دەبێت خۆیان بچەمێننەوە و بە چۆکدابێن و بەردەوام بن لە کارکردن لەنێو کێڵگەی سەروەرەکانیان و لە بەدەستهێنانی
خوانی باش بۆ دەوڵەتمەندان.
هەموو ئەوانەی کە دەربەدەرکراون، پێویستە ئاگادار بکرێن، تاکو ئەو کاتەی کێشەی خۆیان لەتەك سەرکوتکەرانیان یەکلایی دەکەنەوە و و زەوی و کارگە دەکەن بە هی خۆیان، نابێت چەکەکانیانفرێبدەن.
ئێمە لەسەر هۆکاری بەدبەختیی و کڵۆڵیی و مەحروم بوونی دایکان و ئازیزان و کچەکانیان و قوربانێکان پەردە هەڵدەماڵین، هەر ئاواش ئەوانەشی کە لە دروستکردنی تەواوی پەژارە و خەمی کوژرانی باوکان و کوڕان و هاوسەرانیاندان. ئێمە پێویستە هەموو جۆش و خرۆشێکی یاخییبوون، هەموو بێزارییەك لە پێناوی بەهرەی یاخیبوون بۆ ڕێکخستنی شۆڕش بەکاربەرین،
کە لەوێوە ستەم و نایەکسانی کۆمەڵایاتیی کۆتا دەبێت.
دڵڕەقیی یاخود لەدەستدانی بەزەیی و دڵ نییە، تەنانەت لە بەرانبەرنەهامەتی ئەم جەنگە وەك ئەم ساتە گرفتاوییە، کاتێک کە هەزاران لە پیاوان پاڵەوانانە ژیانی خۆیان بە بیرۆکەیەک دەبەخشن، دەبێت ئێمەش سەخاوەت و کەرامەت جوانیی نموونەیی ئەنارشیستانەیان نیشانبدەین: دادپەروەری کۆمەڵایەتیی لە ڕێگەی ڕێکخستنی ئازادانەی بەرهەمهێنەرانەوە بەدەستدێت: جەنگ و لەشکرکێشێی بۆ هەمیشە لە ڕیشە هەڵدەکێشرێن، ئازادیی تەواو لە ڕێگەی تێکشکانی تەواوەتی دەوڵەت و نوێنەرەکانی بۆ زۆرەملێیی و زۆرلێکردن،
بەدەستدەهێنرێت . بژی ئەنارشی ئەوانەی واژۆیان کردوە:
:ئەوانەی واژۆیان کردوە

Leonard D. Abbott, Alexander Berkman, L. Bertoni, L. Bersani, G. Bernard, G. Barrett, A. Bernardo, E. Boudot, A. Calzitta,
Joseph J. Cohen, Henrry Combes, Nestor Ciele van Diepen, F.W. Dunn, Ch. Frigerio, Emma Goldman, V. Garcia, Hippolyte Havel, T.H. Keell, Harry Kelly, J. Lemaire, E. Malatesta, H. Marques, F. Domela Nieuwenhuis, Noel Panavich, E. Recchioni, G. Rijnders, I. Rochtchine, A. Savioli, A. Schapiro, William Shatoff, V.J.C. Schermerhorn, C. Trombetti, P. Vallina, G. Vignati, Lillian G. Woolf, S. Yanovsky.

http:// libraryqxxiqakubqv3dc2bend2koqsndbwox2johfywcatxie26bsad.onion/library/various-authors-the-anarchist-international-and- war

This page has not been translated into Dansk yet.

This page can be viewed in
English Italiano Deutsch
© 2005-2024 Anarkismo.net. Unless otherwise stated by the author, all content is free for non-commercial reuse, reprint, and rebroadcast, on the net and elsewhere. Opinions are those of the contributors and are not necessarily endorsed by Anarkismo.net. [ Disclaimer | Privacy ]