Anarkismo.netFrance at a Crossroads 06:59 Jan 16 3 comments Apoyo a los y las Trabajadoras de los Servicios Públicos en Rosario (Argentina) 01:37 Dec 31 0 comments Labor in the age of Duterte: The Pacific Plaza strike 00:20 Mar 14 0 comments The Google Walkout: An International Working-Class Movement 18:55 Nov 05 2 comments [South Africa] Stop the repression of casualised/contract workers in Ekurhuleni! 07:27 Sep 29 0 comments più >> |
Articoli recenti su Iberia Workplace struggles
1907 di Fulvio Caporale Jun 15 21 Declaración conjunta de apoyo a las movilizaciones del pueblo catalán Oct 29 19 Nuevas tecnologías en el trabajo. El panóptico laboral Jul 14 19 هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مانگرتنی گشتی
iberia |
workplace struggles |
press release
Tuesday September 28, 2010 17:45 by International statement
[English] [Castellano] [Italiano] [Français] [Ελληνικά] # له نێو وڵاتانی ئه‌وروپادا، ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا به هه‌بوونی ڕێژه‌ی 20%ی بێکارییه‌وه، زیاتر ڕووبه‌ڕووی سه‌خترین باری ئابووریی ده‌بێته‌وه. هه‌وڵه پێشنیارکراوه‌کان له‌لایه‌ن میرییه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك فشاره‌که ده‌خه‌نه سه‌ر شانی خه‌ڵکی، له ڕێگه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی کڕێ و موچه، باج له‌سه‌ر به‌کاربه‌ران و که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی و که‌مکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی بێ‌کاری و بره‌ودان به تایبه‌تیکردن و ڕێگری دروستکردن له‌به‌رده‌م ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان. له‌وه‌ته‌ی قه‌یرانه‌که سه‌ریهه‌لداوه له هه‌ر کاتێکی تر زیاتر به‌شه رادیکاڵه‌کانی بزاڤی سه‌ندیکالیستی [له‌وانه CGT, CNT, SO و تد] خوازیاری بانگه‌وازکردن بوون بۆ مانگرتنی گشتی بۆ به‌رگرتن به‌و بریارانه‌ی که له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك نین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌نیا هه‌ندێك که‌رت و ناوچه‌ی جوگرافی ده‌گرته‌وه، نه‌یانتوانی به‌ته‌نیا ئه‌وه بهێننه‌دی، تا بڕیاری مانگرتنی گشتی 29ی سێپته‌مبه‌ر که دواجار له‌و پێناوه‌دا سه‌ندیکا گه‌وره‌کانی وه‌ك CCOO ، UGT بانگه‌وازییان بۆ کرد. بۆ ئه‌م مانگرتنه گشتییه زۆر گرنگه که له 29ی سێپته‌مبه‌ردا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ببینرێت که هه‌ژمارێکی زۆری خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی شوێنه‌کانی کار له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان دژی ڕامیارییه‌کانی میری زاپاتێرۆ Zapatero دهنگههڵدهبرن. سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌م مانگرتنه، تێكشکانی چینی کرێکاره. له‌لایه‌کی تره‌وه، سه‌رکه‌وتنی هه‌رچی زیاتری ئه‌م مانگرتنه، سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی کرێکارانه، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی هێزبه‌خشینی یهکگرتنمانه و هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشه‌وه له هوشیاری و ئاستی ڕێکخراوبووندا. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه نێوده‌وڵه‌تیییه له‌لایه‌ن یه‌کێتی سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان CGT وه داڕێژراوه و له‌لایه‌ن ڕێکخراوه ئاراسته شۆشڕگێڕهکانهوه واژۆ کراوه. ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێمه که له خواره‌وه ئه‌م راگهیاندنهمان واژۆکردووه، ئه‌مه نیشانه‌ی پشتیوانیمانه بۆ مانگرتنی گشتی، که له‌لایه‌ن یه‌کێتی سه‌ندیکا کرێکارییه‌کانه‌وه CGT بۆ ڕۆژی 29ی سێپتێبهری 2010 له ئیسپانیا بانگه‌وازی بۆ کراوه. قه‌یرانه‌که له ئاستێکی فراواندا به شێوه‌یه‌کی خراپ کارایی له‌سه‌ر چینی کرێکار داده‌نێت، به‌تایبه‌ت به‌شه پرشوبڵاوهکانی چینه‌که. له‌وێوه که قه‌یرانه‌که به‌کرده‌وه کارایی خراپی بۆ سه‌ر ده‌وله‌تی ئیسپانی هه‌یه، ئه‌م باره زۆر ولاتی تریش ده‌گرێته‌وه. ئێمه پێ له‌سه‌ر ئه‌و هانده‌رانه داده‌گرین، که هاوڕێیانمان له CGTدا له‌پێناویدا بانگه‌وازی مانگرتنی گشتییان راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ش به واتای پشتیوانی له کرێکاران و ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و ژینگه‌یی و مافی گشت کرێکاران و گشت به‌شه‌کانی چینی کرێکار له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی کۆمپانییه فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و دامه‌زراوه داراییه‌کان. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین، که میری زاپاتێرۆ سه‌ڕه‌ڕای هه‌وڵی سه‌پاندنی پاکه‌تی ڕێفۆرمی نوێی کار به‌سه‌ر کرێکاراندا، هه‌نگاو به هه‌نگاو نه‌خشه‌که‌ی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ناکارایی خۆی و ڕیفۆرمی سیسته‌می موچه‌ی خانه‌نشینی و ... تد ده‌سه‌پینێت، ئه‌مه به ته‌واوی جێی ناڕه‌زایه‌تییه. ئه‌م بڕیارانه سته‌مکارانه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که قورسایی قه‌یرانه‌که ده‌خه‌نه سه‌ر شانی خه‌ڵك نه‌ك سه‌ر ئافهرێنهرانی سه‌ره‌کی قه‌یرانه‌که. هه‌روه‌ها له‌وه‌ش ناڕهواتر ئه‌وه‌یه، که ئافهرێنهرانی بنه‌ڕه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌که ئه‌وانه‌ن، که بۆ ده‌رچوون لێی ناچنه ژێر باری و ده‌یخه‌نه سه‌ر که‌سانی تر، ئه‌مه ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه و ناڕه‌وایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مافی کرێاکاران که‌م ده‌کاته‌وه و به‌گشتی سوود به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌گه‌یێنێت. هه‌روه‌ها ئێمه پشتیوانی له پێشنیاری CGT بۆ مانگرتنی گشتی بۆ «دابه‌شکردنی کار و سامان» ده‌که‌ین. دابه‌شکردنی کار به واتای هه‌مووان کاری که‌متر بکه‌ن، به‌و جۆره هه‌موو که‌سێك کاری به‌رده‌که‌وێت، به که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کاری ڕۆژانه (به‌بێ له‌ده‌ستدان و دابه‌زینی کرێ) و هێنانه‌خواره‌وه‌ی ساڵی خانه‌نشینی، ڕێگرتن له ده‌رکردنی کرێکاران،له‌بری کاری زیاده و کاری قۆنتراتی و … تد. ئێمه دابه‌شکردنی سامان به دابه‌شکردنی دراوی و پشك له‌نێو دانیشتوان تێناگه‌ین، به‌ڵکو به خستنه‌گه‌ڕی پاره له خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی و کرێ و کۆموك بۆ بێکاران به‌گشتی و دابه‌شکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای هاریکاری. قه‌یران کارایی له‌سه‌ر هه‌مووان داده‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه ریکخراوه خه‌باتکاره‌کانمان له‌سه‌ر کارکردنیان له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌کو هه‌موولایه‌ك ههلدهخڕێنن. Signatories to date:
USI - Unione Sindacale Italiana (Italy) |