user preferences

New Events

Mashriq / Arabia / Iraq

no event posted in the last week

گۆڕینی ناوی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان) 

category mashriq / arabia / iraq | anarchist movement | press release author Friday September 09, 2016 21:21author by KAF - Kurdish-Speaking Anarchist Forumauthor email anarkistan at riseup dot net Report this post to the editors

*گۆڕینی ناوی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان) بە (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردیزمان)

گۆڕینی ناوی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان) بە (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردیزمان)*

(کاف) کە ساڵی ٢٠٠٥ تاکو ئێستا بە (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان) ناسراوە ، هەردەم پاشگری (کوردستان) هەم دروستکەری پرسیار و سەرنجی ئەنارکیستانی شوێنەکانی دیکە و هەم ڕەوتەکانی دیکە بووە و زۆر جار بە ڕۆشنکردنەوەی زۆرتر ناچاربووین و دواجار ناچاربووین لەنێو پرسیار و وەڵامێك* ئەوە ڕۆشنبکەینەوە، کە لەنێوان [سەکۆی ئەنارکیستان] و ئەو پاشگرە [کوردستان] هیچ پەیوەندییەك بە ئاراستەی "نەتەوەگەرایی" و "نیشتمانپەروەری" و ...تد نییە، بەڵکو تەنیا بۆ ناساندنی شوێنێكی چالاکی بووە، کە (کاف) ئامانجی بووە لەسەری کاربکات و پاگەندەی ئەنارکیستی ئاراستەبکات.

لەبەرئەوە و بۆ ئەوەی ئەو خراپ-تێگەییشنە نەمێنێت و هەموو جار لایەنگرانی بۆچوونەکانی سەکۆی ئەنارکیستان ناچار بە ڕۆشنکردنەوە و چەندبارەکردنەوە نەبن، ئێمە هاورێیانی سەکۆی ئەنارکیستان ئەوە بە باشتر و دروستتر دەزانین، پاشگری (کوردستان) بگۆڕین بە (کوردیزمان)، واتە (فۆڕومی ئەنارکیستانی کوردیزمان) ، بەڵام سیمبول و کورتکراوەی ناوەکەی (کاف -KAF) هەر وەك خۆیان دەمێننەوە، واتە Kurdish-speaking Anarchist Forum

لەم ڕۆژ بەدواوە نامە و ڕاگەیاندن و بانگەوازەکان بەناوی (فۆڕومی ئەنارکیستانی کوردیزمان - کاف) واژۆدەکرێن و بڵاودەبنەوە.

تێکۆشان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەروەریی چینایەتی بە ئامانجی گەییشتن کۆمەڵی ناچینایەتی
فۆڕومی ئەنارکیستانی کوردیزمان (کاف)
٠١ی سێپتەمبەری ٢٠١٦

----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
Website www.anarkistan.com
Archive www.issuu.com/anarkistan
Twitter www.twitter.com/anarkistan
Facebook www.facebook.com/sekoy.anarkistan
Email anarkistan@riseup.net
* https://anarkistan.com/about

Related Link: http://www.anarkismo.net/article/29602
This page can be viewed in
English Italiano Deutsch
© 2005-2024 Anarkismo.net. Unless otherwise stated by the author, all content is free for non-commercial reuse, reprint, and rebroadcast, on the net and elsewhere. Opinions are those of the contributors and are not necessarily endorsed by Anarkismo.net. [ Disclaimer | Privacy ]