user preferences

A.1 ئه‌نارکیزم چییه‌؟

category international | history of anarchism | opinion/analysis author Monday June 15, 2009 21:38author by An Anarchist Faqauthor email hezhean at gmail dot com Report this post to the editors

Kurdish (Sorani) translation of Section A.1 of "An Anarchist FAQ"

A.1 ئه‌نارکیزم چییه‌؟
و. له‌ فارسییه‌وه‌*: هه‌ژێن

ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه‌ به‌ ئامانجی پێكهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی “بێ خاوه‌ن و بێ سه‌روه‌ر. “ [P-J Proudhon, What is Property , p. 264] به‌ واتایه‌کی تر، ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه‌، که‌ ئامانجی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که‌، که‌ تێیدا که‌سه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی ئازادانه‌ و یه‌کسان هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن. به‌پێی ئه‌مه‌ ئه‌نارکیزم دژ به‌ هه‌موو جۆره‌ سیستمێکی قوچکه‌یی (hierarchical control ) کۆنترۆڵه‌ -چ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بێت، چ له‌ لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه‌- وه‌ك شتێکی زیانبه‌خش بۆ که‌سه‌کان و تاکایه‌تییان، هه‌روه‌ها ناپێویستیشه‌.
به‌ وته‌ی سوزان براون L. Susan Brown ی ئه‌نارکیست:
"له‌ کاتێکدا ده‌رکی خه‌ڵکی له‌ ئه‌نارکیزم توندوتیژییه‌ - بزاڤی دژه‌ده‌وڵه‌ت- ئه‌نارکیزم ڕێبازێکه‌ جوانتره‌ له‌ نه‌یارییه‌کی ساده‌ له‌ته‌ك ده‌وڵه‌ت. ئه‌نارکیسته‌کان دژی ئه‌و شێوازه‌ بیرکردنه‌وه‌ن، که‌ ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری بۆ کۆمه‌ڵگه‌ به‌ پێویستییه‌کی ناچاری ده‌زانن و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا پشتیوانی له‌ گه‌لکاری و هه‌ره‌وه‌زی، شێوه‌ ناپایه‌به‌ندی قوچکه‌یی کۆمه‌ڵگه‌ و ڕێکخراوه‌ی ڕامیاریی و ئابووریی ده‌که‌ن." [The Politics of Individualism, p. 106]

هه‌رچه‌نده‌ هه‌میشه‌ له‌ نێوان گشت تیئۆرییه‌ ڕامیارییه‌کاندا، “ئه‌نارکیزم” و “ئه‌نارکی” خراپتر له‌ هه‌مووان وێنا کراون. به‌گشتی، ئه‌م واژانه‌ وه‌ك “ئاژاوه‌” یا “بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی” به‌کار ده‌برێن و سه‌ره‌نجام ئه‌م شێوازی بیرکردنه‌وه‌یه‌ به‌و وێناندنانه‌وه‌ ده‌که‌نه‌ به‌ڵگه‌ی ئاژاوه‌خوازی ئه‌نارکیسته‌کان و حه‌زی ئه‌وان به‌ “ گه‌رانه‌وه‌ بۆ یاساکانی جه‌نگه‌ڵ”.

ڕه‌وتی ئه‌م خراپ وێناندنه‌ بێ پێشینه‌ی مێژوویی نییه‌. بۆ نموونه‌ له‌ وڵاتانێكدا که‌ میریی له‌ژێر فه‌رمه‌نڕه‌وایی تاکه‌که‌س (شانشینی)دایه‌، واژه‌گه‌لی وه‌ك “کۆماری” و “دیموکراسی” ڕێك به‌ واتای “ئه‌نارکی”، بۆ ده‌ربڕینی بێنه‌زمی و تێکدان به‌کار ده‌برێن. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ بوونی بارودۆخی هه‌نووکه‌یی سوودمه‌ندن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاوه‌کو ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ ده‌رببڕن، که‌ له‌ سایه‌یدا نه‌یاری له‌ته‌ك سیستمی هه‌نووکه‌یی بێکه‌ڵك بێت و کۆمه‌ڵی تازه‌ ده‌کێشرێته‌ پای بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی. یان ئاوا که‌ ئێریکۆ مالاتێستا Errico Malatesta ده‌ری ده‌بڕێت:

'' له‌وه‌ته‌ی وا بیر ده‌کرێته‌وه‌، که‌ میریی پێویسته‌ و به‌بێ میرایه‌تی بۆی هه‌یه‌ شێوان و په‌رێشانی به‌رپا ببێت، ئیتر زۆر سروشتی و لۆژیکییه‌ که‌ ئانارکی، ئه‌وه‌ی که‌ به‌ واتای نه‌بوونی میرییه‌، به‌ واتای نه‌مانی نه‌زم و ڕێکخستن لێك بدرێته‌وه‌. “ [Anarchy, p. 16]

ئه‌نارکسیته‌کان ده‌یانه‌وێت ئه‌م “ده‌رکه‌ ناڕۆشنه‌ گشتگیره‌” بۆ ئه‌نارکی بگۆڕن، تاوه‌کو خه‌ڵکی زیان و نه‌هامه‌تییه‌کانی میری (حکومت) و هه‌ر جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌کی پایه‌به‌ندیی قوچکه‌ییانه‌یان بۆ ده‌ر بکه‌وێت:

”گۆڕینی بۆچوون و خه‌ڵکی هێنانه‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که‌ بوونی میری نه‌ك ته‌نیا پێویست نییه‌، به‌ڵکو زۆر زیانبه‌خشیشه‌، ئه‌و کات واژه‌ی ئه‌نارکی که‌ به‌ واتای نه‌مانی میرییه‌ بۆ هه‌مووان یه‌ك تێگه‌یشتنی ده‌بێت: نه‌زم و ڕێکخستنی سروشتی، یه‌کبوونی پێداویستییه‌ مرۆییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌کان و ئازادی بێسنوور له‌ چوارچێوه‌ی هاوپشتی بێسنووردا. “[Op. Cit., pp. 16]

ئه‌م FAQ به‌شێکه‌ له‌ پرۆسه‌ی گۆڕینی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌ زاڵه‌ له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم و واتای ئه‌نارکی. به‌ڵام ئه‌مه‌ گشت نییه‌. هه‌روه‌ها له‌ پاڵ خه‌بات دژی شێواندنی به‌رهه‌مهاتوو له‌لایه‌ن ئه‌و “ده‌رکی ناڕۆشنی گشتی”یه‌وه‌ به‌رامبه‌ر “ئه‌نارکی”، ده‌بێت ئێمه‌ له‌ دژی شێواندنی درێژماوه‌ی ده‌ستکردی دوژمنانی رامیاری و کۆمه‌لایه‌تیمان له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم و ئه‌نارکیسته‌کان تێبکۆشین. به‌و جۆره‌ی که‌ بارتۆلۆمیۆ ڤانزه‌تی Bartolomeo Vanzetti له‌باره‌ی ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه‌ ده‌ڵێت: “ڕادیکاڵترینی رادیکاڵه‌کان – پشیله‌ کێوییه‌کان- ترسێنه‌ر و حه‌په‌سێنه‌ری ڕیاکاران و ده‌مارگیران، به‌هره‌کێشان، ده‌ستبڕان، خۆده‌رخه‌ران و سته‌مکارانن... تد، ئێمه‌ زیاتر له‌ هه‌موو که‌سێك که‌وتووینه‌ته‌ به‌ر سته‌مکاری، خراپ نیشان دراوین و خه‌ڵکمان خراپ لێ تێگه‌یێندراوه‌.“ [Nicola Sacco and Bartolomeo Vanzetti, The Letters of Sacco and Vanzetti, p. 274]

ڤانزه‌تی ده‌یزانی له‌مه‌ڕ چی ده‌دوێت. وی و هاوه‌ڵه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی نیکۆلا ساکۆ Nicola Sacco له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ له‌سه‌ر تاوانێك که‌ ئه‌وان ده‌ستیان تێدا نه‌بوو، زیندانی کران و له‌ هه‌مان ساڵدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌نارکی و خه‌ڵکی ئه‌وێنده‌رێ نه‌بوون، ساڵی 1927 به‌ ئه‌له‌کتریك له‌ سێداره‌ درا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م FAQ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ تاوه‌کو سوکایه‌تی و تۆمه‌تگه‌لی هه‌ڵبه‌ستراو بۆ ئه‌نارکیسته‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندنی سه‌رمایه‌داریی، ڕامیاران و سه‌رۆکه‌کان به‌ درۆ بخاته‌وه‌ (به‌ خۆ بواردن له‌و تۆمه‌تانه‌ی که‌ دۆسته‌ رادیکاڵه‌کانی جارانمان –له‌وانه‌ لیبرڵه‌کان و مارکسیسته‌کان- بۆیان دروست کردوووین) . هیوادارین که‌ توانیبێتمان له‌ کۆتایی ئه‌م FAQ)دا ئه‌وه‌ ڕۆشن بکه‌ینه‌وه‌، که‌ بۆچی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌م ئه‌و گشته‌ کاته‌یان بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر ئه‌نارکیزم خه‌رج کردووه‌... . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌نارکیزم تاکه‌ تیۆرییه‌که‌، که‌ بنه‌ڕه‌تییانه‌ ئازادی بۆ هه‌مووان مسۆگه‌ر ده‌کا و کۆتایی به‌ هه‌موو ئه‌و سیستمانه‌ – که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای میرایه‌تی که‌مایه‌تی به‌سه‌ر زۆرایه‌تی دامه‌زراون- ده‌هێنێت.

په‌راوێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــز:
* له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رگێرانه‌ فارسییه‌که‌دا زۆر شت په‌ڕێنراون یا ده‌قاوده‌ق واتای خۆیان وه‌ر نه‌گرتووه‌، ناچار وه‌رگێرانه‌ کوردییه‌که‌ له‌ته‌ك وه‌رگێرانه‌ ئینگلیزییه‌که‌ به‌راورد کراوه‌. (و.ك)
سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانه‌ فارسییه‌که‌ی: http://no-compromise.blogfa.com/post-3.aspx

سه‌رچاوه‌ی ئینگلیزی: http://www.infoshop.org/faq/index.html

This page can be viewed in
English Italiano Deutsch
Salió la revista Lucha Libertaria - mayo 2013

Latest News

International | History of anarchism | ku

Sat 25 May, 12:07

browse text browse image

Sorry, no stories matched your search, maybe try again with different settings.

Opinion and Analysis

textA.1.5 ئه‌نارکیزم له‌ ... Jun 17 by An Anarchist Faq 0 comments

textA.1.3 بۆ چی ئه‌نارکیز... Jun 17 by An Anarchist Faq 0 comments

textA.1.2 واتای ئه‌نارکی&#... Jun 15 by An Anarchist Faq 0 comments

textبه‌شی A – ئه‌نارکی... May 31 by A FAQ 0 comments

textگه‌ڕیلایه‌کی ئه&... Aug 28 by و. هه‌ژێن 0 comments

more >>

Press Releases

Sorry, no press releases matched your search, maybe try again with different settings.
© 2005-2013 Anarkismo.net. Unless otherwise stated by the author, all content is free for non-commercial reuse, reprint, and rebroadcast, on the net and elsewhere. Opinions are those of the contributors and are not necessarily endorsed by Anarkismo.net. [ Disclaimer | Privacy ]