Other Press
|
Recent articles by هه‌ژێن
Las tiras cómicas de Ha’aretz: indignados con la indignación Nov 24 11 The Ha’aretz Cartoons: Outraged over outrage Nov 22 11 من ضد من في ا... Aug 28 11 ئه‌گه‌ر ده‌نگدان به پاڵێوراوانی بۆرژواز mashriq / arabia / iraq |
miscellaneous |
opinion/analysis
Wednesday February 18, 2009 00:03 by هه‌ژێن hezhean at gmail dot com
![]() Call for a boycott in the elections in Iraqi Kurdistan * ئه‌مه تێڕوانینی یه‌کێك له سۆشیالیسته‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه. ئایا دوو سه‌ده له بێهووده‌یی چوونه‌پای ده‌نگدان به دوژمنه چینایه‌تییه‌کانمان و کردنیان به نوێنه‌ر تا بڕیاری شه‌ڕه‌کان و زیادکردنی هه‌ژماره‌ی زیندانه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی کرێیکار و زیادکردنی کۆتوبه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات و قه‌ده‌خه‌کردنی ڕێکخراوه چینایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکانمان بده‌ن، تاوه‌کو هه‌رچی زیاتر کۆتوبه‌نده‌کانی کۆیله‌تی له گه‌ردن و ده‌ست و پێمان توند بکه‌ن، به‌س نییه بۆ بیرکردنه‌وه و تێڕامان؟ ئایا ئه‌وه‌ی که له ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌دا پاش به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگدانی گشتی، به هه‌ڵبژاردنی ئه‌م و ئه‌و نه‌مان توانیوه هیچ بگۆڕین، به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا جارێکیش بیر له خۆبیرکردنه‌وه و خۆڕێکخستن و خۆبڕیاردان و خۆجێبه‌جیکردن بکه‌ینه‌وه؟ ئایا زیانی ئه‌وه‌ی که خۆمان نوێنه‌ری خۆمان بین و خۆمان داهاتووی خۆمان دیاری بکه‌ین، له‌وه زیاتره که ئه‌و کاره به دوژمنه چینایه‌تییه‌کانمان بسپێرین؟ له‌وانه‌یه کارگه‌ر و زه‌حمه‌تکێشانێك که هێشتاکه خۆیان به برای نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تمه‌ندان ده‌زانن، بڵێن کامه دوژمن؟ زۆر باشه با وای دابنێین که هه‌مووان بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی دژی داگیرکه‌ران هاوئامانج بووین! ئایا ده‌کرێت له خۆمان بپرسین: بۆچ له‌و ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆبوونه‌دا هاوده‌ستکه‌وت نه‌بووین؟ ده‌کرێت له خۆمان بپرسین: بۆچ پاش ئه‌و ڕزگارییه (وه‌همییه) ده‌وڵه‌تمه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ئێمه‌ی هه‌ژاریش هه‌ژارتر؟ ئایا ده‌کرێت سه‌ره‌نجامی ڕزگاربوون و سه‌ربه‌خۆبوون نیگه‌تیڤ بێت؟ یا ئه‌وه‌تا گرێکوێره‌یه‌ك له پرسه‌که‌دا هه‌یه، که سپاردنی ژیان و چاره‌نووسمانه به که‌سانیك که خه‌ون و ئاره‌زوویه‌کی جیاواز له‌وه‌ی ئێمه‌یان هه‌یه؟! ئێمه که سه‌راپای ته‌مه‌نمان له شه‌رگه‌کاندا به‌سه‌ر بردووه، ئێمه که سه‌راپای ته‌مه‌نمان ژه‌مێك تێر نانمان نه‌خواردووه، ئێمه که ڕۆژیك به ئاره‌زووی خۆمان ئازادانه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری نرخ و موچه و مۆڵه‌ت و یاسای ده‌وڵه‌تمه‌نداندا نه‌مان توانیوه بڕیاری گه‌شتێك، میواندارییه‌ك، پۆشاك کڕینێك، خانوو گۆڕین و ته‌نانه‌ت ماچکردنێك بکه‌ینه‌وه، بێجگه له ئازادی و تێری و ئاشتی و ته‌بایی و ئه‌وینداری چ خه‌ونێکی ترمان بوو؟ ئایا بۆ شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکردن و دزینی داهاتی کۆمه‌ڵگه تێکۆشاین و گیانمان به‌خشی؟ ئایا بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌ڵه چه‌ته‌یه‌ك به پارله‌مان و خاڵیکردنی سفره و داگیرکردنی ده‌شت و گرد و کێوه‌کان ده‌نگمان دا؟ ئایا ئه‌مه ئه‌و ڕزگاری و کوردستانه بوو که خه‌ونمان پێوه بینی و له پێناویدا ئه‌نفال و کیمیاباران کراین؟ چه‌ند سه‌ده‌یه هاوچینه‌کانمان ئه‌م پارت و ئه‌و ده‌ستوور، ئه‌م میری و ئه‌و پارله‌مان تاقی ده‌که‌نه‌وه، 17 ساڵیشه به‌خۆمان ده‌نگ به هه‌رچی چه‌ته و مشه‌خۆر و دز و پاوانخواز ده‌ده‌ین و به‌رهه‌می کارمان؛ هه‌رچی زیاتر هه‌ژاری، سه‌رکوت، نه‌خۆشی، نائومێدی، توندبوونه‌وه‌ی زیاتری زنجیره‌کانی ده‌ست و گه‌ردنمانه و له به‌رامبه‌ریدا زالووه خوێنمژه‌کانمان ته‌نگه ئه‌ستووتر و کۆشکی شاهانه‌یان به‌رزتر و به‌رزتر! ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به هاوده‌نگییه‌کی چینایه‌تییه‌وه بڵێین: "نا بۆ ده‌نگدان به مشه‌خۆران و گه‌نده‌ڵکاران"، "به‌ڵێ بۆ خۆڕێکخستن، بۆ بڕیاردان و بۆ خۆجێبه‌جێکردن له خواره‌وه‌ڕا (له ناوه‌ندی گه‌ڕه‌ك و کارگه و فێرگه و فه‌رمانگه و کێڵگه‌کانه‌وه) بۆ سه‌ره‌وه و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆیی دوور له چین و چه‌وسانه‌وه"؟ |
Front pageExigimos la presentación con vida de David Venegas Reyes Irã: prenúncio de mais uma invasão imperialista. Perú: Ollanta Humala y el gobierno nacionalista الأناركيون و الإشتراكيون الثوريون في مصر Which way forward for the 99%? A 10 años del levantamiento de diciembre de 2001 Los libertarios vuelven a la Federación de Estudiantes de la Universidad de Chile (FECH) Un paso adelante, ¿dos atrás? Balance político del 2011 en Colombia بيان تضامن التحرريين الأممين مع نضال شعب م Iran-Israel: non aux menaces de guerre de l’Etat israélien Να προχωρήσουμε ένα βήμα πιο πέρα Semana de Lucha (14-18 Nov) contra el Pacto Social y por la Huelga General A un año de la muerte de Georges Fontenis The Egyptian military council promotes sectarian strife and massacres protestors Build on the Anarchist and Revolutionary Potentialities of the Occupy Wall Street Movement. Intimidación Policial y Detención de 24 Compañeros en Oaxaca de Magón, México ندا‌ء من اجل ملتقى أممي في تونس 6 settembre, sciopero generale di lotta e indignazione Sobre el encuentro de Barrancabermeja: un paso adelante para el movimiento popular colombiano London burns - causes & consequences of the riots - an anarchist perspective Los libertarios y las Bases para un Acuerdo Social por la Educación Chilena Latest NewsMashriq / Arabia / Iraq | Miscellaneous | ku Tue 14 Feb, 07:58 Sorry, no stories matched your search, maybe try again with different settings. Opinion and AnalysisSorry, no stories matched your search, maybe try again with different settings. Press ReleasesSorry, no press releases matched your search, maybe try again with different settings. |